شه‌وى رابردوو بۆریهكى نه‌وت له سنورى ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان له باكورى كه‌ركوك ته‌قێنرایه‌وه ، كه بۆریه نه‌وتیه‌كه بۆریهكى فه‌رعى بووه و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى كه‌ركوكیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ى هۆكارى ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆریه‌كه ده‌ستپێكردووه.
محه‌مه‌د دووشیوانى یه‌كێك له نوێنه‌رانى كه‌ركوك له په‌رله‌مانى عێراق، به ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"بۆریه نه‌وتیه‌كه ده‌كه‌وێته نێوان باى حه‌سه‌ن و ساره‌لوو و ته‌قێنراوه‌ته‌وه."
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه بۆریهكهیان داعش تهقاندوویهتیهوه ، یاخود تهقاندنهوهكهى په‌یوه‌ندى به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى خه‌ڵكه‌وه هه‌یه له‌هه‌نارده كردنى نه‌وت و دیارنه‌بوونى داهاته‌كه‌ى ، وتیشى"هیوادارم ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆریه‌كه په‌یوه‌ندى به‌خه‌ڵكى نارازیه‌وه نه‌بێت."
ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆریه نه‌وتیه‌كه له‌كاتێكدایه پێشتر چه‌ندین جار گردبوونه‌وه له‌نێو شارى كه‌ركوك ، له‌دژى دیارنه‌بوونى داهاتى نه‌وت ئه‌نجامدراوه، ئه‌و بۆریه‌ش كهتهقێنراوهتهوه ده‌كه‌وێته نێوان كه‌ركوك و هه‌ولێره‌وه.
كامه‌ران كه‌ركوكى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، به ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"گومان ده‌كرێت داعش بۆریه‌كه‌ى ته‌قاندبێته‌وه، به تایبه‌ت كه له ڕابردوودا باندى ترسناكى سه‌ربه‌و رێكخراوه ده‌ستگیركراون".
هاوكات عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى كه‌ركوك، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد لێكۆڵینه‌وه‌كردن لهتهقاندنهوهى بۆریه نه‌وتیه‌كه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى تره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
پێشتریش بۆریهكى غاز له‌نێوان كه‌ركوك و هه‌ولێر ته‌قێنرایه‌وه و ، تائێستا هۆكارى ته‌قاندنه‌وه‌ى ئه‌و بۆریه و لایه‌نى پشت تهقاندنهوهكهى ئاشكرا نه‌كراون.