شه‌وی شه‌ممه داعش له میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوک هێرشێكی فراوانی بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستپێكرد ، به‌ڵام دوای دوو كاتژمێر شه‌ڕكردن هێرشه‌كه‌ی داعش تێكشكێنرا.
كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوكی پێشمه‌رگه، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند"داعش به‌درێژایی میحوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه جم و جۆڵی هه‌یه و ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی هێرش كردنه‌وه زیان به‌پێشمه‌رگه بگه‌یه‌نێت. "
وتیشی"شه‌وی رابردوو داعش له 3 قۆڵه‌وه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پێشمه‌رگه ، به‌ڵام پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی داعشی دایه‌وه. "
له‌هێرشه‌كه‌ی داعش دا گرێده‌ر و شۆفڵی درع له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه سوتێنراوه ، كه به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی پێشمه‌رگه به‌كارهێنانی ئه‌و كه‌ره‌ستانه بۆ بڕینی سه‌نگه‌ره‌كان هێنراون.
كه‌مال كه‌ركوكی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له‌هێرشه‌كه‌دا به‌شداربوون ، چه‌كداری عه‌ره‌بی سونه‌ی خه‌ڵكی حه‌ویجه و ده‌وروبه‌رین، وتی"هه‌موو خه‌ڵكی حه‌ویجه له‌گه‌ڵ داعشدایه ، وه‌كو چۆن له‌سه‌رده‌می به‌عس دا زۆربه‌یان به‌عسی بوون. "
هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی داعش له‌كاتێكدایه، ئه‌مرۆ پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازره‌وه هێرشی بۆ سه‌ر داعش ده‌ستپێكردووه و به‌وته‌ی به‌رپرسانی پێشمه‌رگه پێشره‌ویان كردووه.
Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی دڵشاد ئه‌نوه‌ر