ده‌زگای هه‌واڵگری کۆریای باشور ده‌ڵێت کیم جۆنگ ئون سه‌رۆکی کۆریای باکور وه‌زیری بهرگریـیهکهی ئیعدامکردووه به تاوانی ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵی خه‌وی لێکه‌وتووه.
ئاژانسی دهنگوباسی یۆنهاپی کۆریای باشور ڕایگه‌یاند هان کی بێۆم جێـگری سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاته‌که‌یان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به کۆمیته‌یه‌کی په‌رله‌مانی گوتووه هیۆن یۆنگ چۆل که ناونیشـانه فه‌رمیـیه‌که‌ی " وه‌زیری هێزه چه‌کداره‌کانی گه‌ل" بووه له کۆریای باکور، له 30 مانگی چوار له به‌رچاوی سه‌دان به‌رپـرس به دۆشکه‌ی دژه فڕۆکه گولـله‌باران کراوه.
ئاژانسه‌که گوتیشی سه‌رۆکی کۆریای باکور پـێیوابووه هیۆن یۆنگ چۆل سووکایه‌تی پـێدهکات که له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا خه‌وی لێـکه‌وتووه و هه‌روه‌ها له چه‌ند بۆنه‌یه‌کی تردا وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه. به‌مه‌ش تۆمه‌تی خیانه‌تی خراوه‌ته پاڵ.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه کۆریای باکور هیچی له‌م باره‌یه‌وه ڕانه‌گه‌یاندووه.