وته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى بۆ میحوه‌رى باكورى عێراق ده‌ڵێت، گفتووگۆكردنى یه‌كێتى و پارتى له‌هه‌ولێر له‌سه‌ر پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك ته‌نها خۆ ماندوو كردنه، ئه‌گینا له‌به‌غداوه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته ده‌درێت نه‌ك هه‌ولێر.
له‌گفتووگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، عه‌لى حسێنى گوتى"یه‌كێتى و پارتى ناتوانن له‌سه‌ر پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك رێكبكه‌ون، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت كێشه‌كانى هه‌رێم بۆ كه‌ركوك بگوێزنه‌وه."
گوتیشى"چاره‌نوسى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك له‌به‌غدا یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه نه‌ك له هه‌ولێر."
وتهبێژهكهى حه‌شدى شه‌عبى، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد گفتووگۆكانى هه‌ولێر سه‌باره‌ت به پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك ته‌نها خۆ ماندوو كردنه، وتى"چه‌پڵه به‌یه‌ك ده‌ست لێ‌نادرێت، كورد گه‌ر ده‌یه‌وێت پارێزگارى كه‌ركوك وه‌ربگرێت، با بڕوات له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمان دابنیشێت."
ناوبراو گوتى"با ئه‌وان پارێزگار دابنێن، ناهێڵرێت ئه‌و پارێزگاره ده‌وام بكات، فه‌رمانگه‌كان مان ده‌گرن، عه‌ره‌ب و توركمان هه‌ماهه‌نگ نابن."
ماوه‌ى ساڵێكه یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك رێكنه‌كه‌وتوون، له‌كاتێكدا هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان كه‌متر له ساڵێكى ماوه، بۆیه پێناچێت رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته ئاسان بێت.
Your browser doesn’t support HTML5
پۆستی پارێزگاری که‌رکوک