سیناتۆر جۆن مەککەین بڕیاریداوە چیی دی چارەسەری تەندروستی وەرنەگرێت بۆ ئەو شێرپەنجەیەی لە مێشکی ئەم سیناتۆرە دێرینەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای داوە.
ئەم بڕیارەی سیناتۆر مەککەین ئەمڕۆ هەینی لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەیەوە لە ڕاگەیاندنێکدا بڵاوکراوەتەوە.
ساڵی پار سیناتۆر مەککەین کە جەنگاوەرێکی دێرینی شەڕی ڤێتنامە ئاشکرای کرد دووچاری شێرپەنجەی مێشک هاتووە.
کەسوکاری جۆن مەککەین دەڵێن، مەککەین چاوەڕوانییەکانی خۆی تێپەڕاندندووە بۆ چاکبوونەوەی نەخۆشییەکەی و دەشڵێن پەرەسەندنی ئەو نەخۆشییە و تەمەنی مەککەین کە 81 ساڵە وەهایان کردووە سیناتۆر مەککەین ئەو بڕیارەی بدات بۆ ڕاگرتنی چارەسەریە تەندروستییەکانی.