ژمارەی قوربانیانی پـردەکەی ئیتالیا گەیشتە 30 کەس

کاربەدەستانی ئیتالیا دەڵێن ژمارەی قوربانیانی ئاکامی داڕمانی پـردێک لە شاری جینوای باکوری وڵاتەکەیان گەیشتە 30 کەس.

ماتیۆ سەلڤینی وەزیری ناوخۆی ئیتالیا ئەمڕۆ سێشەممە لە دورگەی سیسلیای باشوری وڵاتەکەی بە میدیاکانی گوت"بە داخەوە نزیکەی 30 کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆر برینەکانیان قورسە."

سوپاسی کارمەندانی فریاگوزاری و خەڵکی خۆبەخشی کرد لەسەر هەوڵەکانیان بۆ ڕزگارکردنی ئەوانەی هێشتا لە نێو پارچە کۆنکرێتە گەورەکانی پـردە داڕماوەکەدا ماونەتەوە.

بەڵێنیشی دا لێپـرسینەوە لەو کەسانە بکرێت کە لە ڕووداوەکە بەرپـرسن.

پـردەکە (مۆراندی) لە کاتێکدا هەرەسی هێنا کە چاکسازی تیادا دەکرا و بارانێکی زۆر دەبارێ. دەڵێن 200 مەتری پـردەکە هەرەسی هێناوە و بەشێکی کەوتووە بەسەر هێڵێکی ئاسنینی شارەکە.

کارمەندێکی فریاگوزاری بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت کاری پـشکنینەکانیان بە دوای قوربانیـیەکان زۆر سەختە، چونکە هەزاران تۆن لە کۆنکرێت پـێویستیان بە لابردنە.