پۆلیس ڕایگەیاند بکوژێکی ئیتاڵی کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا بۆ جاری حەوتەم لە زیندان هەڵهاتبوو، ڕۆژی سێشەممە لە کاتێکدا خۆی لە شوێنی مەڕ و ماڵاتدا حەشاردا بوو، دەستگیر کرا.
جۆزێپ مەستینی تەمەن 60ساڵ کە نازناوەکەی جانی قەرەج، بە سوود وەرگرتن لە ئازادییەکی کاتی،6 مانگی نۆ دەتوانێت لە زیندانی ساردینیا هەڵبێت و نەگەڕێتەوە زیندان.
پۆلیس بە ئاژانسی هەواڵی فڕانس پـرێسی ڕاگەیاند کە هەڵهاتووەکە دەستگرکرایەوە لە دەرەوەی شاری سەساری لە باکوری ڕۆژئاوای دوورگەکە لە کاتێکدا خۆی حەشاردابوو.
پـولیسەکان دەیان ماڵ گەڕان لەو ناوچەیەدا و لە کۆتاییدا مەستینیان دۆزییەوە کە خۆی حەشاردابوو لە شوێنێکی مەڕ و ماڵاتدا لە تەنیشت شوێنێکی ئاسنگەریدا.
مەستینیبۆ ئەوەی نەناسرێتەوە، ڕەنگی قژی گۆڕیبوو بۆ زەردێکی کاڵ.
بە پێی ڕۆژنامەی کۆریەر دێلا سێرا دەیڵی(Corriere della Sera daily) ئەو بە پولیسەکانی وتووە " بەردەوام بۆ خۆشەویستەکەمان هەڵدێین" هەرچەندە دەڵێن لە کاتی دەستگیرکردنەکەیدا خۆشەویستەکەی لەگەڵ نەبووە.
پۆلیس ڕایگەیاند ئاسنگەرەکەش دەستگیرکراوە بە تۆمەتی ئەوەی یارمەتی هەڵهاتوویەکی ناسراوی دابوو.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی (ANSA) ی ئیتالی، مەستینی خەڵکی بێرگامۆیەی باکوری ئیتالیایە. لە ساڵی 1970دا لەگەڵ خێزانەکەی ڕوویان لە ڕۆمای پایتەخت کردووە و لەوێ یەکەم تاوانی کوشتنی خۆی لە تەمەنی 11ساڵەیدا ئەنجامداوە.
مەستینی بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1987دا لە کاتی ئازادی کاتیدا لە زیندان هەڵهات.
ماوەی دوو ساڵ لە هەڵهاتندا بوو،لەو ماوەشدا چەند جارێکدزیی دەکات و پۆلیسێک دەکوژێت و یەکێکی دیکەشی بریندار دەکات وهەروەها کچێکی گەنجیش بە بارمتە دەگرێت.
جارێکی دیکە دەستگیر و زیندانی کرا، لە ساڵی 2014 دا دووبارە لە ئازادکردنێکی کاتیدا هەڵهات و لە مانگی 6 ساڵی 2017 دا جارێکی دیکە لە زیندانێکی باکوری ئیتالیا بە هەمان شێوە ڕایکرد. هەڵهاتنی ئەمساڵ حەوتەمین هەڵهاتنی ئەم پـیاوە تەمەن 60 ساڵەیەیە.
سەرچاوە / فڕانس پـرێس