كۆنه‌بونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك گرفتی گه‌وره‌ی بۆ پارێزگاكه دروست كردووه به‌وته‌ی به‌شێك له‌ئه‌ندامانی "ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌ته‌واوه‌تى ئیفلیج كراوه و ماوه‌ى 9 مانگه هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجام نه‌داوه، ئیداره‌ى كه‌ركوكیش دوور له چاودێرى ئه‌نجومه‌ن ئیش و كاره‌كانى به‌رێوه‌ده‌بات."
جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامى كوتله‌ى برایه‌تى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"ئیفلیج بوونى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا، گرفتى گه‌وره‌ى له كه‌ركوك دروستكردووه."
به‌پێى وته‌ى جوان حه‌سه‌ن، له غیابى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوكدا كه زۆرینه‌ى ئه‌ندامه‌كانى كورده، پرۆسه‌ى ته‌عریب كردنه‌وه و داگیركردنى زه‌وى جوتیاره كورده‌كان ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها فه‌رمانگه حكومیه‌كانیش چاودێرى ناكرێن و به‌ئاره‌زوى خۆیان كارده‌كه‌ن.
جوان حه‌سه‌ن ، وتیشى"ئیداره‌ى كه‌ركوك چاودێرى ناكرێت، ئه‌نجومه‌ن نه‌ماوه لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكات، بۆیه چى بوێت ئه‌نجامى ده‌دات."
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ى كۆتایى ساڵیش‌دا، واده‌ى په‌سه‌ند كردنى بودجه‌ى كه‌ركوكه كه بریاره له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت، به‌شێك له‌ئه‌ندامه كورده‌كان ترسیان هه‌یه له‌وه‌ى له‌غیابى ئه‌نجومه‌ندا، به‌شى زۆرى بودجه‌كه بۆ ناوچه عه‌ره‌ب نیشینه‌كان خه‌رج بكرێت.
لاى خۆیه‌وه نه‌جات حسێن ئه‌ندامى كوتله‌ى توركمانى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، ئۆباڵى ئیفلیج بوونى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوكى خسته‌ئه‌ستۆى كوتله‌ى كوردى.
نه‌جات حسێن وتى"ئه‌نجومه‌ن ناتوانێت كۆ ببێته‌وه، چونكه 22 ئه‌ندامى كۆ نابێته‌وه و نیسابى یاسایى ته‌واو نابێت."
گرفت له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوكدا زۆره، پارتى و یه‌كێتى ناكۆكن و ئه‌ندامه پارتیه‌كانى ئه‌نجومه‌ن كه‌ركوكیان جێهێشتوه، توركمانیش له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن گرفتى نێوخۆیى هه‌یه، عه‌ره‌بیش پارێزگارى لایه و ده‌یه‌وێ دۆخى ئێستا به‌رده‌وامى هه‌بێت.
جوان حه‌سه‌ن ، قسه‌كانى نه‌جات حسێنى ره‌تكرده‌وه كه ئه‌ندامه كورده‌كان هۆكارى ئیفلیج بوونى ئه‌نجومه‌ن بن، وتى"ئێستا ئێمه 15 ئه‌ندامى كورد ئاماده‌ى كۆبونه‌وه‌ین، عه‌ره‌ب و توركمانیش 15 ئه‌ندامن و ده‌توانین نیساب ته‌واو بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان نایه‌ن بۆ كۆبونه‌وه."
وتیشى"عه‌ره‌ب دۆخى ئێستا له‌به‌رژه‌وه‌ندیدایه، توركمانیش گرفتى ناوخۆییان هه‌یه، بۆیه ناتوانین كۆببینه‌وه."
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له 41 كورسى پێكدێت، كوتله‌ى كوردى خاوه‌نى 26 كورسى یه، كوتله‌ى عه‌ره‌بیش خاوه‌نى 6 كورسى و توركمانیش 9 كورسى هه‌یه.
Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپۆرتی-دڵشاد ئه‌نوه‌ر