سه‌رۆک وه‌زیری عێراق جارێکی دیکه به توندی هاتنی له‌شکری تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق شه‌رمه‌زارکرد و گوتی ئه‌مه پێشێـلکردنێکی ڕوون و ئاشکرای سه‌روه‌ری عێراقه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له وتارێکی ته‌له‌فیزیۆنیدا که شه‌وی هه‌ینی بڵاوکرایه‌وه، ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌وان وه‌کو حکومه‌تی عێراق نه به نووسین و نه به قسه‌ش داوایان له تورکیا نه‌کردووه هێزه ڕه‌وانه‌ی عێراق بکات. گوتیشی "مافی خۆمانه و ئه‌رکی سه‌ر شانیشمانه هه‌موو ڕێوشوێنێـکی پـێویست بگرینه‌به‌ر بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و یه‌کپارچه‌یی خاکه‌که‌ی."
پاشان گوتی عێراق هه‌موو ڕێگه‌یه‌ک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌گرێته‌به‌ر که یاساکان ڕێگه‌یان پێبدات. ئاماژه بۆ هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و هێزی خێڵه‌کان کرد و گوتی ئه‌م هێزانه که شه‌ڕی داعش و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی و له پشـتی ده‌که‌ن بۆ به‌رگریکردنه له سه‌روه‌ری عێراق.
گوتیشی هه‌تا ئێستا ڕێگه‌ی دیپـلۆماسی و ئاشتیانه‌یان گرتووه‌ته‌به‌ر و ماوه‌شیان به تورکیا داوه هێزه‌که‌ی بکشێنێته‌وه. هه‌روه‌ها ڕێگه‌ی دیالۆگیان دانه‌خستووه و داوایان له وڵاتانی دۆست و هاوڕێ و هه‌روه‌ها ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کردووه تورکیا قایل بکه‌ن هێزه‌که‌ی بکشێنێته‌وه.
پاشان گوتی ئه‌و که‌سه هه‌ڵه ده‌کات که پێی وابێت پشوودرێژی عێراق له ئه‌نجامی لاوازیـیهوه بێت. جه‌ختی له‌وه کرد عێراقیـیه‌کان له مافی خۆیان خۆشنابن.
له به‌شێـکی وتاره‌که‌ی، سه‌رۆک وه‌زیری عێراق گوتی ناردنی هێزی زرێپـۆشی تورکی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی عێراق، به یارمه‌تی له دژی تێرۆر ناودێرناکرێت، به‌ڵکو پـێشـێلکردنی سه‌روه‌ری عێراقه. جه‌ختی له‌وه‌ش کرد که جگه له تورکیا هیچ وڵاتێـکی دیکه هێزی زرێپـۆشی له ناو خاکی عێراقدا نیـیه.