کاربەدەستێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە دەنگی ئەمەریکای گوت ئەو هێرشە موشەکیـیەی شەوی سێشەممە کرایە سەر بنکەی تاجی لە باکوری بەغدا هیچ مەترسیدار نەبوو، تەنیا یەک موشەک لە دوری 2 کیلۆمەتر لە بنکەکە کەوتووە.
پـێشتر دەزگای ڕاگەیاندنی هێزەکانی عێراق ناسراو بە (خلية الإعلام الأمني) لەسەر تویتەرەکەی نووسی بنکەی مەشق و ڕاهێنانی تاجی لە باکوری بەغدای پایتەخت بە موشەکی کاتیۆشا کراوەتە ئامانج و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
بنکەی تاجی هێزی ئەمەریکایی لێـیە بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزە عێراقیـیەکان.
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کەس بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.