گوتەبێژێـکی لەشکری عێراق دەڵێت سەرباز و چەکدارانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ چوارشەممە دەسـتیان بە هەڵمەتێـک کردووە بۆ ڕزگارکردنەوەی شاری بێجی لە دەسـتی چەکدارانی داعش.
محەمەد ئەلئەسەدی بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند چەکدارەکانی حەشد و سەربازەکان هێرشەکەیان لە دیوی باشورەوە دەسـتپـێـکردووە و توانیویانە بەرەو ناوەندی شارەکە پـێشڕەوی بکەن. گوتیشی فڕۆکە جەنگیـیەکانی عێراق و هەروەها هی ئەمەریکاش پاڵپشـتی هێزەکان دەکەن.
شاری بێجی لە پاڵ گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی وڵاتەکەیە و تەنها 150 کیلۆمەتر لە شاری موسڵەوە دورە. پـێشـتر چەندان جار داعش داگیری کرد و هێزە عێراقیـیەکان لە پاش شەڕی قورس ڕزگاریان کردووەتەوە.
مانگی حەوت ئەفسەرێـکی لەشکری لە فەرماندەیەتی ناوچەکە بۆ ڕۆیتەرزی ئاشکراکرد بەهۆی داگیرکردنی داعش و شەڕەکان زیانێـکی گەورە بە پاڵاوگەکە گەیشـتووە و ناتوانرێت چاکبکرێتەوە.