ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ئەو ناوچە هاوسنوریەی عێراقی کردووە کە بومەلەرزەکە لێیدا.
ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی لەو سەردانەیدا داوای یارمەتی و کۆمەکی زیاتری کرد بۆ دانیشتوانی ناوچەکە.
بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەی لە ناوچەی سەرپێلی زەهاوی دا لە هەرێمی کرماشان زیاتر لە 530 کەس کوژران و بە هەزاران کەسیش بریندار بوون.
ئایەتوڵا خامەنەئی ئەمڕۆ دووشەممە بە دانیشتوانی سەرپێلی زەهاوی گوتووە هێشتا دڵخۆس نییە بەو یارمەتی و بەدەنگەوەچوونەی هەبوون بۆ خەڵکی ناوچەکە، بەڵام خامەنەئی ستایشی دەستە و تاقمە فریاگوزارییەکانی کرد بۆ ئەو کارەی کردویانە بۆ ڕزگارکردنی زۆرێک لەوانەی لەناو دار و پەردووی پاش بومەلەرزەکە گیریان خواردبوو.
ئێران کەوتۆتە سەر هێڵی سەرەکی بومەلەرزە و لە ساڵی 2003 دا بومەلەرزەیەک بە هێزی شەش و لە دەدا شەش بە پێوانەی ڕێختەر لە شاری (بام) ی دا لە باشوری ئێران و 26 هەزار کەس بەهۆیەوە گیانیان لە دەستدا.