ڕۆژی پێنچشه‌ممه تاران پـێشوازییهکی قاره‌مانانه‌ی له لێکۆڵه‌ری ناو‌کی ئێران شه‌هرام ئه‌میری کرد و ئه‌مه‌ش گه‌ڕێكی دیکه‌ی گومان و پرسیاری ووروژاند سه‌باره‌ت به چیرۆکی به‌سه‌رهاته‌که‌ی، پاش ئه‌وه‌ی که مانگی شه‌شی ساڵی ڕابردوو له ده‌می عهمهرهکردندا له عه‌ره‌بستانی سعودی نه‌ما و له ئه‌مه‌ریکا ده‌رکه‌وت و خودی شه‌هرام ئه‌میری له په‌یامه ڤیدیۆکانیدا به سێ جۆر باسی چۆنێتی هاتنی بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌کات. یه‌که‌م گوتی له لایه‌ن کارمه‌ندانی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکاوه به زۆری چه‌ک له عه‌ره‌بستانی سعودی ڕفێندراوه، پاشان گوتی بۆ لێکۆلینه‌وه‌کانی ئه‌کادمی هاتووته ئه‌مه‌ریکا و جاری سێیه‌میش گوتی له ده‌ست ڕفێنه‌ره‌کانی ڕایکردووه.
ئیدریس ئه‌حمه‌دی شاره‌زای سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران له وتوویژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌هرام ئه‌میری بۆ ئێران گوتی دوور نییه که ئه‌مه‌ریکا و ئێران پێکهاتبێتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به ناردنه‌وه‌ی ئه‌م که‌سه بۆ ئێران ئه‌و شاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکاییانه‌ی که بۆ ماوه‌یه‌که له ئێران ده‌ستگیر کراون و زیندان کراون ئه‌وان له به‌رمبه‌ردا له زیندانه‌کانی ئێران ئازاد بکرێن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بۆیه من پێموایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت بڕێك ناڕوونه، به‌ڵام چوونه‌وه‌ی ئه‌میری بۆ ئێران دیاربوو که به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سیخوڕه‌کانی ئێران له پێشدا له ئه‌مه‌ریکا کراوه چونکه به به‌رنامه‌وه داڕ‌ێژرابوو و به‌پێی هه‌واڵه‌کان زۆرتر ویستوویان وه‌کو قاره‌مانێکی نه‌ته‌وه‌یی له قه‌ڵه‌می بده‌ن و له ڕاستیدا ئه‌و زه‌ره‌ره‌ی که له ئێران که‌وتبوو بتوانن به‌و شێوه‌یه قه‌ره‌بووی بکه‌نه‌وه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 10:30 خوله‌که.