مردنی نادیاری فه‌رمانداری شاری سلێمانی و ده‌ستگیرکردنی فه‌ره‌ج حه‌ێده‌ری که هه‌رچه‌ند ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که ئازاد کراوه له‌م کاته‌دا وه به‌و شێوه گومانێ لای زۆر که‌سان دروستکردوه. ئاخۆ چ جۆره روانینیک بۆ ئه‌و جۆره رووداوانه هه‌یه.
هۆزان مه‌حمود چالاکی کار‌و باری رامیاری و ژنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڵێ منیش وه‌کو هه‌مو که‌سێکی تر به گومانه‌وه سه‌ێری ئه‌م کهێسه ئه‌که‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێستا ساغ نه‌بوه‌ته‌وه ئه‌و پیاوه به‌و جۆره کوژراوه وه یاخود خۆی کوشتبی و بگره به پێ لیکولینهوهیهکی لیژنه‌ی په‌ڕله‌مان خۆی ئه‌مرۆ که سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌یان کردوه که ئه‌م پیاوه‌ی تێدا بوه له ژوری زیندانه‌که، ئه‌وانێش گومانیان هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:48 خوله‌كه