سه‌باره‌ت به پیاده‌کردنی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ژماره 1973 ی په‌یوه‌ست به سه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین به‌سه‌ر لیبیا ، وتوێژم له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس " هیشام میلحم " کرد، نابراو بۆ رۆژنامه‌ی (النهار العربیة ) کارده‌کات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که سه‌رۆکی لیبی موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌ڵێت گوایه کرده‌ی له‌شکری هاوبه‌ندی له دژی وڵاته‌که‌ی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت که ببێته شۆڕشگێڕێکی میلـلی جیهان و له دژی هاوبه‌ندی شه‌ڕبکات و بیان به‌زێنێت. له و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌وان هیشام ده‌ڵێت ئه‌م وته‌یه‌ی قه‌زافی وته پوچه‌ڵه‌که‌ی سه‌دام حوسێنمان وه‌بیر دێنێته‌وه کاتێک دووچاری ره‌وشێکی هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ی قه‌زافی بو‌و. له‌سه‌ر بنچێنه‌ی ئه‌م وتوێژه من" سمکۆ عه‌زیز " ،له رادیوی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا راپۆرتێکم بۆ ئاماده کردوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:23 خوله‌كه.