له‌م به‌رنامه‌یه سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر چه‌ندین ڕووداوی گرنگی که له‌م هه‌فته‌یه له ئێران ڕوویاندا.
دووشه‌ممه سه‌رکۆمار مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وه‌زیری ده‌ره‌وه مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی له‌سه‌ر کار لادا کاتێـک موتـته‌کی به سه‌ردانێـکی ڕه‌سمی له سنیگال بوو، وه سه‌رۆکی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی به کاتی له جێـگای ئه‌و دانا.
به‌پـێی هه‌ندێـک ڕاپـۆرته‌کان یه‌کێـک له هۆکاره‌کانی گوشـاری په‌رله‌مانتاران بووه که ده‌ڵێن موتـته‌کی نه‌یتوانیوه ئێران له ئاسـتی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و پـێـشه‌وه بـبات.
باشه به دانانی عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی و گۆڕینی موتـته‌کی هیچ گۆڕانێـک له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دێته دی؟
ئایا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بکه‌ین که سـاڵی داهاتوو کێشه‌ی ناو‌کی ئێران له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وام بێت؟
ڕووداوێـکی تری که ئێرانی هه‌ژاند، ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی بوو که له به‌رده‌م مزگه‌وتی شیعه‌کان له شـاری چابه‌هار له سـتانی زۆربه سووننی نشینی سیسـتان و به‌لوچسـتان ڕوویدا که به هه‌ژارترین سـتانه‌کانی ئێران ده‌ژمێردرێت و بنکه‌ی کۆمه‌ڵی میلیتانی سـووننی جوندوڵـڵایه که ئه‌مه‌ریکا به ڕێـکخراوێـکی تێرۆریسـتی له قه‌ڵه‌می ده‌دات. له ڕووداوه‌که‌دا 39 که‌س به که‌می کوژران.
سه‌رۆک ئۆباما ڕووداوه‌که‌ی به توندی ناپه‌سه‌ندکرد. که‌چی ئێران گوتی هێزی ده‌ره‌کی له پاڵ ئه‌م هێرشـانه‌ن. ئایا توندوتیژی زیاتر ده‌بێت به تایبه‌تی له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی که په‌یوه‌ندی شیعه‌کان په‌یوه‌ندیـیه‌کی دژوار و هه‌سـتیاره.
ئه‌مانه ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن بوون که هاوکارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌یان برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
عه‌بدوڵڵا حیجاب، سیاسه‌تکاری کورد و شاره‌زای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له نه‌رویج.
دکتۆر خالید خه‌یاتی، مامۆسـتای زانسـتی سیاسی له زانکۆی لیشـۆپـینگ له سوید.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 49:43 خوله‌كه.