زیانه‌کانی مه‌ی‌نۆشین واته (ئه‌لکهول) کێشه‌یه‌کی جیهانیـیه که زیانی بۆ که‌سان و هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. هه‌روه‌ها مه‌ی‌نۆشین کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر مێشک هه‌یه و هۆکاری نه‌خۆشیه‌کانی دڵه و زیانی بۆ جگه‌ر هه‌یه.
زیانه‌کانی مه‌ی‌نۆشین هه‌ر ته‌نها به‌رۆکی مه‌ی‌نۆشه‌که ناگرێته‌وه، به‌ڵکو زیانه‌کانی که‌سانی دیکه‌ی ده‌وروبه‌ریشی ده‌گرێته‌وه . شۆفێرێکی سه‌رخۆش ژیانی خه‌ڵاکانی دیکه ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه و هه‌روه‌ها ره‌نگه ره‌فتاری توندوتیژی لێ‌بکه‌وێته‌وه. به واتایه‌کی تر، کاریگه‌ری ئاکامی خراپی زیاده‌ڕه‌وی مه‌ی‌نۆشین ده‌گاته ناخی کۆمه‌ڵ.
هاوکات ئه‌ندازه‌ی زیانه‌کانی زیاده‌ڕه‌وی مه‌ی‌نۆشین به گوێره‌ی ته‌مه‌ن و زایه‌ند و هه‌روه‌ها خه‌سڵه‌ته‌کانی بایۆلۆژی مه‌ی‌نۆشه‌که ده‌گۆڕێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه پـێکردنه، خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهول به شێوه‌یه‌کی نائاسایی ساڵانه هۆکاری مه‌رگی 2.5 ملیۆن که‌سه له جیهاندا. هه‌ربۆیه به‌رپرسیارێتی سه‌ره‌کی وڵاتانه که ئه‌رکی داڕشتن و جێبه‌جیکردن و چاودێریکردن و هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسه‌ته‌کانی گشتی بگرنه ئه‌ستۆ، له پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی به‌کارهێنانی خراپی ئه‌لکهول.