توێژینه‌وه‌یه‌کی پزیشکی نوێ ئه‌وه ده‌رده‌خات که خواردنه‌وه‌ی ئه‌و سۆدانه‌ی وه‌ک کۆکا کۆلا و پێپسی و جۆره‌کانی دیکه، ئه‌وانه‌ی شه‌کری ده‌ستکردیان تێدا و له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه ده‌خورێنه‌وه که پارێز ده‌که‌ن یان گه‌ره‌کیان کێشیان زیاد نه‌کات ، ئامانجی چاوه‌ڕوانکراوی خۆیان ناپـێـکن؟
رێکخراوی ئه‌مه‌ریکایی بۆ نه‌خۆشی شه‌کره به‌م دواییانه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی دا ئه‌و سۆدانه‌ی له پێکهاته‌کانیاندا شه‌کری ده‌ستکردیان تێدا به‌کار ده‌هێنرێن ، ڕه‌نگه ببنه مایه‌ی زیادبوونی کێشی مرۆڤ و هه‌روه‌ها ڕه‌نگه دروستبوونی نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری دووی لێبکه‌وێته‌وه. واته ئه‌و جۆره‌ی که بۆ دابه‌زاندن یان به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌کری نێو خوێن ، ئه‌و که‌سانه حه‌ب به‌کار ده‌هێنن.
له توێژینه‌وه‌یه‌کی پزیشکیدا، لێکۆڵه‌ره‌وان له کۆلێژی پزیشکی له زانکۆی سه‌نته‌ری زانستی ته‌ندروستی له شاری سانت ئه‌نتۆنیۆی ستانی ته‌کساس ، چاودێری داتای 474 که‌سی به ته‌مه‌نیان کرد بۆ ئه‌وانه‌ی سۆدا‌ی ئاسایی ده‌خۆنه‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی سۆدا‌ی شه‌کری ده‌ستکردیان خواردبووه‌وه. داوی به‌دواداچونی ئه‌و که‌سانه بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ و نیو و ئه‌نجامدانی سێ پشکنینی پزیشکی . لێکۆڵه‌ره‌وان گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره سۆدایه‌یان خواردبووه‌وه که‌مه‌ریان به ڕێژه‌ی له سه‌دا 70 گه‌وره تربووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی سۆده‌ی ئاسایـیان خواردبووه‌وه.