له میانه‌ی به‌رنامه‌کانی ڕادیۆی به‌شـی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ڕاسته‌وخۆ وتووێژی له‌گه‌ڵ گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا کرد سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراق.
گۆران تۆفیق ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه‌کان کۆتایی هات و بڕیاره له 21 ی یازده کۆبوونه‌وه‌ی سێـیه‌م سـازبکرێت واته له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی بۆنه‌کانی جه‌ژنی قوربان. ده‌شڵێت چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو باس له مه‌سه‌له‌ی دۆسێی ڕیشه‌کێشکردنی به‌عس بکرێت و ئه‌وانه‌ی که گرتوونێتێوه و به تایبه‌تی ئه‌و سێ سه‌رکرده‌یه‌ی لیسـتی عێراقیـیه.
پاشـان گۆران تۆفیق ده‌ڵێت لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر دوو بۆچوونی جیاوازی سه‌ره‌کیدا. ده‌ڵێت هێڵـکیان ساڵح موتڵگ و ڕافع ئه‌لعیسـاوی و ئوسامه نوجێفیـیه، که ئه‌مانه پـێیان باشه به‌شـداری حکومه‌ت بکه‌ن و ته‌نانه‌ت پـێشـتریش ئاماده‌بوون به‌شداری له حکومه‌تێـکدا بکه‌ن نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆکایه‌تی بکات. هێڵی دووه‌م بریتیه له ئه‌یاد عه‌لـلاوی و زافر ئه‌لعانی وتارق ئه‌لهاشمی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێـک په‌رله‌مانتاری دیکه، ئه‌مانه ئاماده نه‌بوون به ئاسانی به‌شـداری له حکومه‌تی داهاتوودا بکه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:33 خوله‌كه.