ئەڵمانیا 3 کەس دەستگیردەکات بە تۆمەتی هەوڵی ئەنجامدانی هێرشێکی تێرۆرستی

پـۆلیس و ئاسایشی ئەڵمانیا 3 کەسیان دەستگیرکردووە کە گومانیان لێدەکرێت سەر بە داعش بن و هەوڵی ئەنجامدانی هێرشی تێرۆرستیان دابێت.

داواکاری گشتی لە فرانکفۆرت گوتی نزیکەی 170 پـۆلیس ئەمڕۆ سێشەممە 3 ئەپارتمانیان پـشکنیوە لە شاری ئۆفنباخ و ئەو 3 کەسیان دەستگیرکردووە.

نادیا نیسن بەرپـرسی داوکاری گشتی گوتی گومانبارە سەرەکیـیەکە ئەڵمانیـیەکی بە ڕەچەڵەک مەکەدۆنیـیە و تەمەنی 24 ساڵە و ئەو کەرەستانەی دەستکەوتووە کە پـێوستن بۆ دروستکردنی بۆمب و لەسەر ئنتەرنێتیش گەڕاوە بە دوای چەک. پـۆلیس کەرەستە و ئامێرەکانی دروستکردنی بۆمبی لە ئەپارتمانەکەی گرتووە.

دوو گومانبارەکەی دیکە تورکن و تەمەنیان 21 و 22 ساڵە.

بەپـێی دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا ئەم سێ کەسە لێدوانیان گیراوە کە گوتوویانە خۆیان بۆ ئەنجامدانی هێرشێک ئامادەکەن کە تیایدا "زۆرترین ژمارەی کافر بکوژن."

هەرسێکیان پـێشتر بە کەسێکیان گوتبوو پـشتیوانی لە داعش دەکەن.