پـۆلیس لە شاری تریـیەری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا ڕایگەیاند ئۆتۆمبیلێک چووەتە شوێنی پـیادە و خەڵکی کردووە بە ژێرەوە و لە ئەنجامدا 2 کەس گیانیان لە دەستداوە و 15 کەسیش برینداربوون.
پـۆلیس هەواڵەکەی لەسەر تویتەرەکەی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت شۆفێرەکە دەستگیرکراوە و تەمەنی 51 ساڵە و هەروەها دەستیانگرتووە بەسەر ئۆتۆمبیلەکەشی. داواشی لە خەڵکی کرد و ێنە و ڤیدیۆی ڕووداوەکە بڵاونەکەنەوە و خۆیان لە شوێنەکە دوربگرن.
هێشتا ڕانەگەیەندراوە ئایا ڕووداوێکی ئاسایی بووە یان بە مەبەست.