دوه‌مین کۆنفرانسی ژنانی رۆژهه‌لات له رۆژی شه‌ممه له شاری ستۆکهۆڵم له وڵاتی سوید ده‌ست به کاره‌کانی کرد و کۆمه‌ڵێک بابه‌ت تایبه‌ت به ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان شرۆڤه‌یان له سه‌ر کراوه.
گه‌لاوێژ حوسه‌ێنی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری دوه‌مین کۆنفرانسی ژنانی رۆژهه‌ڵات له سوید له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌م کۆنفرانسه تاێبه‌ت به ژنانی کوردستانی ئێرانه که به‌رده‌وامی کۆنفرانسی ساڵی رابوردوه له شاری سڵێمانی له هه‌رێمی کوردستان و له بواره جۆرا و جۆره‌کاندا له پێنج په‌نه‌ڵ وه یاخود کۆردا باس و گفت و گۆیه‌کی زۆر زۆر به نرخ کراوه و ثێشوازیهکی زۆری لێکراوه. گلاوێژ خانم ده‌ڵێت خاڵێکی تریش که گرنگه ته‌نیا ژن نه‌بوون به‌ڵکۆ پیاوانێکی زۆریش که ئازادی خوازن و وه بۆ پرسی ژن هه‌ڵسوڕاون و هه‌وڵیان داوه و لێکۆڵینه‌وه‌یان کردون ئه‌وانیش له پهنهلهکاندا به‌شداریان کردون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:52 خوله‌كه