سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن ئەمەریکا گوێی لە پەیوەندیـیە تەلەفۆنیـیەکانی ئەو و دوو سەرۆکی پـێشووی فەڕەنسا گرتووە، جێی قبوڵ نیـیە و فەڕەنسا چاوپـۆشی لە هێچ شتێـک ناکات کە مەترسی بۆ سەر نهێنیـیەکانی دروستبکات.
به‌ڕێز ئۆلاند ڕۆژی چوارشەممە ئەمەی لە ڕێگەی ئۆفیسەکەیەوە ڕاگەیاند پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وڵاتەکەی بۆ تاووتوێکردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی دهکیۆمێنتهکانی ویکلیکس که ڕاده‌گه‌یه‌نێت ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریکاNSA گوێی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌کانی ئۆلاند و هەردوو سەرۆکی پـێشوو نیکۆلای سارکۆزی و جاک شیراک گرتووه.
کاربەدەسـتان دەڵێن خانم جه‌ین هارتلی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ فه‌ڕه‌نسا لە لایەن ئۆفیسی لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بانگکراوە بە مەبەستی وتووێژکردن لەسەر مەسەلەکە.
جێی ئاماژه‌یە هەرچەندە دهکیۆمێنتهکانی ویکلیکس له لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕه‌نسی لیبغاسیۆن و ماڵپه‌ری میدیاپارت بڵاوکراونەتهوه، بەڵام هێشـتا پشـتڕاست نەکراونەتەوە.
کۆشکی سپی لای خۆیەوە باسی له‌وه نه‌کرد ئایا ئه‌مه‌ریکا گوێی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌کانی فڕانسوا ئۆلاند و دوو سه‌رۆکی پێشووی فه‌ڕه‌نسا گرتووە یان نا، بەڵام جەختی لەوەکرد پەیوەندیـیەکانی ئۆلاندی نەکردووەتە ئامانج و ناشیکات.
نێد پرایس گوتەبێژی ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریکا گوتی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ئۆباما چاودێری پەیوەندیـیەکانی هیچ بیانیـیەک ناکات ئەگەر مەبەستێـکی تایبەت و پشـتڕاستکراوی پەیوەست بە ئاسایشی نیشـتیمانیـیەوە نەبێت. گوتیشی ئەم ڕێسایە بۆ ڕێبەر و کەسانی بیانی ئاساییش بە هەمان شێوەیە.
پاشان جەختی لە گرنگی پەیوەندیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە و گوتی لە نزیکەوە لەگەڵ دۆسـتە فەڕەنسـیەکانیان کاردەکەن بۆ ڕەوینەوەی ئەو نیگەرانیـیانە.