یەکەم هێرشی فەڕەنسا بۆ سەر داعش لە سوریا 30 کوژراوی لێدەکەوێتەوە

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە یەکەم هێرشە ئاسمانیـیەکانی فەڕەنسا لە سوریا لە دژی داعش بە لایەنی کەم 30 داعش کوژراون.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە ڕۆژی چوارشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیـیەکانی فەڕەنسا کە ڕۆژی یەکشەممە ئەنجامدران بە لایەنی کەم 30 چەکداری داعش کوژراون کە 12 یان هەرزەکاربوون. هەروەها 20 کەسی دیکەشیان برینداربوون.

جێی ئاماژەیە هێرشە کرابووە سەر شوێنێـکی داعش لە پارێزگای دێرزور لە نزیک شاری بوکەمالی سەر سنووری عێراق.

فڕانسوا ئۆلاند سەرۆکی فەڕەنسا لە بارەی هێرشەکەوە گوتی 6 فڕۆکەی جەنگی وڵاتەکەی کە پـێنجیان لە جۆری ڕافاڵ بوون، بنکەیەکی مەشق و ڕاهێنانی داعشیان بۆردومانکردووە.