سه‌رۆک ئوباما له‌و رۆژه‌ی هاتوه‌ته سه‌ر کار هه‌ر ساڵ به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه په‌یامێکی ئاراسته‌ی ئیرانیه‌کان و ده‌وڵه‌تی ئێرانی کردوه. ئاخۆ ئه‌و جۆره په‌یامانه چ گرنیه‌کی هه‌یه وه ئایا تا ئێستا هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی پۆزیتیفانه به‌رامبه‌ر به‌و جۆره په‌یامانه له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئێرانیه‌وه هه‌بوه؟
دکتۆر فرێدون ره‌حمانی پرۆفیسۆری به‌شی کۆمه‌ڵناسی له زانکۆی سه‌لاحه‌دینی هه‌ولێر له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به راستی له سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی که له ژێر چه‌پۆکی رژیمه دیکتاتوریهکاندان ئه‌و جۆره په‌یامانه زۆر گرنگی هه‌یه که دڵخۆشی به گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه ده‌دات و ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که له‌و وڵاته دیکتاتۆریانه پشتیوانی ناکه‌ن به‌ڵکۆ پشتیوانی له خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌که‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:03 خوله‌که