لەشکری میسر دەڵێت لە میانەی ئۆپەراسیۆنانەکانی ئەم دوایـیە لە وڵاتەکەیاندا، 27 کەسی توندڕەو کوژراون و 403 تاوانبار دەستگیرکراون.
عەقید تامر ئەلڕفاعی گوتەبێژی لەشکری میسر ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر فەیسبوکەکەی دەقی بەیاننامەکەی فەرماندەیەتی گشتی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە جگە لەو زیانە گیانیانەی بە توندڕەوەکانیان گەیاندووە، بە دەیان ئۆتۆمبیلیشیان تێکشکاندوون.
بەپـێی بەیاننامەکە 61 ئۆتۆمبیلی دەبڵ ئەکسلیان لەسەر سنوورەکانی ڕۆژئاوا و باشوری وڵاتەکە تێکشکاندووە و 344 بۆمبی چێنراویان پـوچەڵکردووەتەوە و 342 حەشارگەیان لە باکور و ناوەڕاستی نیمچە دورگەی سینا دۆزیوەتەوە و وێرانیانکردوون کە تەقەمەنی و پارچەی ئۆتۆمبیل و خۆراکیان تێدابووە.
میسر لە مێژەوە بە دەست گروپە توندڕەوەکانەوە دەناڵێنێت و بە دەیان کەس بوونەتە قوربانی هێرشە تێرۆرستیـیەکانیان.