داعش بەرپـرسیارێتی خۆی ڕاگەیاند لەو تەقینەوە بەهێزەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە ناوچەیەکی باکوری قاهیرەی هەژاند و بووە مایەی برینداربوونی بە لایەنی کەم 29 کەس.
تەقینەوەکە لە دەوروبەری کاژمێر 2 ی بەرەبەیان بە ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدرابوو لە نزیک بارەگایەکی ئاسایش لە ناوچەی شوبرا ئەلخەیمەی باکوری قاهیرە لە پارێزگای ئەلقەلیوبیـیە.
کاربەدەسـتێـکی ئاسایشی میسر گوتی لە نێو بریندارەکاندا 11 سەرباز و پـۆلیس هەن و کەس گیانی لەدەست نەداوە.
کاربەدەسـتێـکی تەندروستیش گوتی زۆربەی بریندارەکان برینەکانیان سووک بووە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
تەقینەوەکە هێندە بەهێزبووە کە زیانێـکی ماددی زۆری بە ناوچەکە گەیاندووە، لەوانە خانوویەکی کۆنی داڕماندووە، هەروەها شوشەی پەنجەرەی بیناکانی ناوچەکەی شکاندووە.
داعش لە ڕاگەیاندنێـکیدا گوتی ئەوەی لە تۆڵەی 6 چەکداری ئەنجامداوە کە لە مانگی پـێنجدا لەسێدارەدراون.