کاربەدەستانی تورکیا دەڵێن هەتا ئێستا ئەوەی زانراوە 5 کەس بەهۆی ئەو بومەلەرزە بەهێزەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی سیڤریجەی داوە لە پارێزگای خارپێت (Elazığ).
بەپـێی دەزگای جیۆلۆجی ئەمەریکا بۆ چاودێری بومەلەرزە لە جیهاندا، ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 8:55 ی شەو بە کاتی خۆجێی بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.7 پـلە بە پـێوەری ڕێختەر و لە قوڵی 10 کیلۆمەتر لە ناوچەیەکی داوە کە 23 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژئاوای سیڤریجە و 4 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی کەفەر دیز و 105 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژئاوای دیاربەکر دورە.
جگە لە گیان لەدەستدانی ئەو 4 کەسە، ژمارەیەک بینا زیانیان پـێگەیشتووە.
خەڵکی لەتاو ڕوودانی بومەلەرزەی دیکە بەم سەرمایە هاتوونەتە دەرەوەی ماڵەکانیان.
دەڵێن هێندە بەهێزبووە لە سوریا و عێراق و ئەرمینیا و گورجستان هەستی پـێکراوە