پۆلیسی هۆڵەندا کەسێک دەسـتگیردەکەن بە تاوانی ئامادەکاری بۆ هێرشێکی تێرۆرستی

داواکاری گشتی هۆڵەندا ڕایگەیاند پـیاوێک کە تەمەنی 48 ساڵە دەسـتگیرکراوە بە تۆمەتی ئامادەکاری بۆ هێرشێکی تێرۆرستی و هێزەکانی پـۆلیس دەمانچە و فیشەکیان لە ماڵەکەی دۆزیوەتەوە.

ئۆفیسی داواکاری گشتی گوتی تاوانبارەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری خرۆنینگن لە باکوری وڵاتەکە دەستگیرکراوە و دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری داوە بۆ ماوەی 90 ڕۆژ دەستگیربکرێت هەتا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوەکان تەواودەبن.

ئۆفیسەکە کە ناوی تاوانبارەکەی ئاشکرا نەکرد، گوتی دەزگای هەواڵگری هۆڵەندا دەسەڵاتدارانی لەم تاوانبارە ئاگادارکردووەتەوە کە لایەنگری داعشە و دەمانچەی هەیە.

پـۆلیس لە میانەی پشکنینی ماڵەکەی دەمانچەکەی لە جانتایەکی خوێندکاردا دۆزیوەتەوە.