دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراقی هه‌ندێک زانیاریان خسته به‌رده‌م لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که گوایه نزیکه‌ی چل به‌ندکراوی عێراقی له عه‌ره‌بستانی سعودی له سه‌ریان دراوه و ژماره‌یه‌کیش ئه‌شکه‌نجه دراون، به‌ڵام دکتۆر مه‌حمود گوتی وه‌زیری ده‌ره‌وه له وڵامدا گوتی به‌پێی په‌یوه‌ندییه‌کانی باڵیۆزی عێراق به عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه ده‌رکه‌وتووه که ئه‌مه ڕاست نییه.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌هاش سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئه‌م هاتنه‌ی بایدن له کاتێکی گرنگدایه چونکه یه‌که‌مین له کاتێکدا هاتووه که حکومه‌تی عێراق پاش ماوه‌یه‌کی درێژ دروست بووه هه‌ر چه‌نده ته‌واو نه‌بووه، چونکه هه‌ندێک وه‌زیر ماون ده‌بێت ته‌واوی بکه‌ن و ئه‌وه‌ش لای ئه‌مه‌ریکا گرنگ بوو به تایبه‌تیش که ئه‌مه‌ریکا زۆر هه‌وڵی دا لیستی عه‌لاوی و مالکی له‌گه‌ڵ یه‌ک هاوکاری بکه‌ن و ئێستا وا هاوکاری ده‌که‌ن. دکتۆر مه‌حمود گوتیشی ئه‌مه‌ریکا له هه‌مان کاتدا باسی ئه‌وه‌ش ده‌کات که له‌م ساڵدا چۆن ورده ورده هه‌نگاو بنێن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێراق جێبه‌جی بێت تا له کۆتایی ئه‌مساڵدا سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌ربچن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:50 خوله‌كه.