سه‌رۆکی پێشووی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جۆرج ده‌بلیو بوش له (9) ی یازده‌ی 2010 یاده‌وه‌رییه‌کانی خۆی له کتێبێک‌دا به ناوی خاڵه‌کانی بڕیاردان بڵاوکرده‌وه و سه‌باره‌ت به داگیرکردنی عێراق ده‌ڵێت پێویست ناکات له سه‌ر شه‌ڕی عێراق داوای لێبوردن بکات.
دکتۆر کرمانج گوندی پرۆفیسۆر له زانکۆی TENNESSEE STATE له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئه‌وه پێشینه‌ی نییه که له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکادا سه‌رۆکه‌کان سه‌باره‌ت به هه‌ڵه‌کانیان داوای لێبوردنیان کردبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سه‌رۆک بوش گوتوویه‌تی پێویست ناکات له‌سه‌ر شه‌ڕی عێراق داوای لێبوردن بکات. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی عێراق به‌بێ سه‌دام بۆ حاڵی عێراقییه‌کان با‌شتره، ئه‌مه گومانی تێدانییه، چونکه سه‌دام کابرایه‌کی دیکتاتۆری خوێن رێژبوو و میلله‌تی عێراقی نه‌ک هه‌ر له ژێر کۆنترۆڵێکی ئاسنی دانابوو به‌ڵکو خه‌ریک بوو ده‌بووه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره بۆسه‌ر ناوچه‌که.
گوندی گوتیشی سیاسه‌تی سه‌رۆک بوش به‌راستی له پاش په‌لاماره تیڕۆرستییه‌کانی (11) ی سه‌پته‌مبه‌ر ده‌ستی پێ‌کرد . له‌و کاته‌دا جیهان به گشتی دڵسۆزی و غه‌مخۆری و پێناخۆشی خۆی نیشاندا له‌مه‌ڕ ئه‌و شته‌ی که به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکادا هات. گوتی سه‌رۆک بوش به‌جێگه‌ی ئه‌وه‌ی سوود له‌و هاو‌ده‌ردییه‌ی جیهان وه‌ربگرێت که‌چی به‌پێچه‌وانه‌که‌ی سیاسه‌تێکی کاوبۆیی به‌کارهێنا و یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بوو که له‌مێژووی مۆدێرنی ئه‌مه‌ریکا به ده‌سه‌ڵاته‌کانی جیهان بڵێت ئه‌گه‌ر ئێوه له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌بن واته دوژمنی ئێمه‌ن ، ئه‌و جۆره تێڕمانینانه له گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی دیموکراتیکی ڕۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا ناگونجێت، هه‌ر ئه‌وه وایکرد که جیهان به شێوه‌یه‌کی گشتی له سیاسه‌تی کاوبۆیی ئه‌و دووربخاته‌وه . دکتۆر گوندی گوتیشی سه‌رۆک بوش گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی که کردی پێگه‌ی ئه‌خڵاقی ئه‌مه‌ریکای له سه‌ر ئاستی جیهان لاواز کرد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:02 خوله‌كه.