زۆربه‌ی ئه‌ندامانی شانده‌ی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی کوردستان و پێناچێت ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆ وه‌ده‌ست هاتبێت له دانوسه‌ندنه‌کان له گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کاندا له به‌غدا.
چاوه‌ڕوان ده‌کری ئه‌و شانده‌یه‌ی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان هه‌فته‌ی داهاتوو جارێکی دیکه بۆ وتووئژکردن بگه‌رێنه‌وه به‌غدا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به ته‌مان کۆبوونه‌وکانیان له گه‌ڵ سه‌رۆکی لیست و کۆمه‌ڵه‌کاندا سازبده‌ن.
دیندار دۆسکی ئه‌ندامی شانده‌ی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان بۆ گفت‌و گۆ له گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان له به‌غدا که سه‌ر به لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستانه، له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم سه‌باره‌ت به گفت‌و گۆکانیان له گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان له به‌غدا ده‌ڵێت تا ڕاده‌یه‌ک به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی ئه‌نجام دراون .
به‌ڕێز دۆسکی هه‌روه‌هاش سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که کام لایه‌ن له لیسته عێراقییه‌کان له لایه‌نی کوردستانییه‌وه نزیکه، گووتی وه‌کو ڕای تایبه‌تی خۆم ئیئتلافی نیشتمانی و لیستی ده‌وڵه‌تی قانوون نزیکترن بۆ داواکارییه‌کانی ئێمه‌ی لایه‌نی کوردی به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به ناوچه‌کانی ناکۆکی له‌سه‌ر و هه‌ڵوێستی ئه‌وان باشتره له هه‌ڵوێستی هه‌ندێ لایه‌نی ناو لیستی ئه‌لعێراقییه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:40 خوله‌كه.