نرخی نەوت لە بازاڕەکانی ئەمەریکا بە شێوەیەک شکاوە کە بڕوا ناکرێت و بەپـێی دوایـین زانیاری بازاڕەکان نرخی یەک بەرمیل هاتووەتە خوارێ بۆ 3 دۆلار، ئەمەش بە هەرەسهێنانێکی مێژووی بەهای نەوت دادەنرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان، نەوت 70% بەهاکەی لەدەست دا و نرخی بەرمیلێکی هاتە خوارێ بۆ نزیکەی 5 دۆلار. پاشان هێندەی دیکە شکا و بوو بە 3 دۆلار.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا بە جیهاندا و وەستاندنی کارەکان لە زۆر شوێن، وەهای کرد داوا لەسەر سووتەمەنی بە ئاندەزەیەکی زۆر کەمببێتەوە.
سەرچاوە / ڕۆیتەرز