وه‌ک زانراوه جگه‌ره کێشـان زیانێـکی زۆر به ته‌ندروسـتی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ندێک جاریش بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدان.
دکتۆر چالاک سه‌ید عومه‌ر به‌رزنجی پـسپـۆڕ له نه‌خۆشـیـیه‌کانی هه‌ناو و دڵ له زانگۆی وێست ڤێرجینیا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت بێ گومان پـێویسـتمان به‌وه نیـیه بیسه‌لمێنین چۆن جگه‌ره کێشـان زیان به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ئه‌و ڕاستیانه‌ی تا ئێسـتا ده‌یزانین ئه‌و که‌سـانه‌ی جگه‌ره ده‌کێشن ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی دڵ، جه‌ڵته، ئفلیجبوونیان لێده‌کرێت و هه‌روه‌ها جۆره‌ها نه‌خۆشیـیه‌کانی شێرپه‌نجه و به تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان و شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڵدان و شێرپه‌نجه‌ی زۆر له پـێـکهاته‌کانی له‌ش.
سه‌باره‌ت به‌و که‌سـانه‌ی له شوێنێـکدا داده‌نیشن که که‌سی دیکه جگه‌ره‌ی لێـدهکێشن، دکتۆر کرمانج ده‌ڵێت ئه‌و که‌سـانه‌ش هه‌مان جۆره زیانیان پـێده‌گات به‌ڵام به ڕاده‌یه‌کی که‌متر، بۆیه ئێسـتا له زۆربه‌ی شوێنه گشـتیـیه‌کاندا جگه‌ره کێشـان قه‌ده‌غه‌ده‌کرێت و هه‌وڵ ده‌درێت ته‌نانه‌ت له ناو ماڵیشـدا نه‌کێشرێت تا زیان به ئه‌ندامانی دیکه‌ی خێزان نه‌گات.
دکتۆر چالاک ده‌شڵێت جگه‌ره کێشـان جگه له‌وه‌ی زیان به له‌شی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و دووچاری جۆره‌ها نه‌خۆشی ده‌کات بێ گومان زیانی دیکه‌ی هه‌یه، وه‌کو زیان له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و هه‌روه‌ها کاریگه‌ری له‌سه‌ر باری ده‌روونی و هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤیش هه‌یه، بۆیه ئه‌و که‌سـانه‌ی که‌وا جگه‌ره ده‌کێشن زۆر جار گرفتی دڵ توندی و توڕه‌بوون و هه‌ڵچوونیان تووش ده‌بێت.
ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی جگه‌ره ده‌کێشن به مه‌به‌سـتی ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌و نه‌بن، دکتۆر چالاک ده‌ڵێت به‌پـێی توێژینه‌وه‌کان جیاوازیـیه‌ک نیـیه له نێوان ئه‌وانه‌ی جگه‌ره ده‌کێش و ناکێشن له مه‌سه‌له‌ی قهڵهوبوونیدا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی واز له جگه‌ره کێشـان ده‌هێنن زیاتر حه‌ز له خواردن ده‌که‌ن و ئه‌وه ده‌بێته هۆی زیادبوونی کێشـیان.
پاشـان دکتۆر چالاک ده‌ڵێت وازهێنان له جگه‌ره کێشـان ئاسان نیـیه، بۆیه خه‌ڵـکێـکی زۆر به‌و حاڵه‌ته‌وه ده‌ناڵێنن و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سـاڵ هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌وا واز له جگه‌ره کێشــان بهێنن به‌ڵام به ئاسانی بۆیان ناکرێت چونکه دوو لایه‌نی هه‌یه، ئه‌ویش لایه‌نێـکیان ئه‌وه‌یه دوکه‌ڵه‌ی که‌وا له سووتانی توتنی جگه‌ره په‌یدا ده‌بێت و هه‌ڵده‌مژرێت جۆره‌ها مادده‌ی کیمیاوی ده‌هێنێته ناو له‌ش که یه‌کێـک له‌وانه نیکۆتینه ئه‌وه‌ی خه‌ڵـک له‌سه‌ری ڕادێت و کاریگه‌ری له‌سه‌ر فه‌سله‌جه‌ی له‌ش هه‌یه و ئه‌گه‌ر جگه‌رکێش تا ماوه‌یه‌ک جگه‌ره نه‌کێشێت هه‌ست به ناڕه‌حه‌تی و بێزاری و توڕه‌بوون ده‌کات و جۆره‌ها گرفتی تری فه‌سله‌جی له له‌شی ڕووده‌دات. له لایه‌کی دیکه‌وه له ڕووی سایکۆلۆجیـیهوه جگه‌ره‌کێش مه‌سه‌له‌ی جگه‌ره کێشـان ده‌بێته خویه‌ک لای که ڕۆژانه له هه‌ڵسوکه‌وتیدا دیاره، بۆ نمونه له پاش چا و نان خواردن که جگه‌ره‌که ده‌رده‌هێنێت و دایده‌گیرسێنێت و به دهسـتیـیهوهی ده‌گرێت، بۆیه ئه‌مه وه‌ک هه‌موو خویه‌کی دیکه وازلێهێنانی کارێـکی ئاسان نیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:13 خوله‌كه.