ئیسپانیا دەخوازێت ڕێبەرانی کەتەلۆنیا بە دەستدرێژیکردنە سەر داهاتی گشتی گوناهبار بکرێن

دادپارێزی گشتی وڵاتی ئیسپانیا دەڵێت لە هەوڵی گوناهبارکردنی کاربەدەستانی کابینەی حکومەتی کەتەلۆنیادایەبە تاوانەکانی هاندان و یاخیبوون.

خۆسێ مانوێل مازا وەزیری داد ئەمڕۆ دووشەممە داواشی کردووە ڕێبەرانی کەتەلۆنیا بە دستدرێژیکردنە سەر داهاتی گشتی گوناهبار بکرێن.

هەرچۆنێک بێت پارتی جوداییخوازی کەتەلۆنیا ڕایگەیاندووە بەشداری دەکات لەو هەڵبژاردنە پێشوەختەی بڕیارە مانگی 12 ی داهاتوو بکرێت.

دەمڕاستی حکومەتی ئیسپانیا دەڵێت ڕێبەرانی کەتەلۆنیا دەتوانن بەشداری لەو هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەدا بکەن کە بڕیارە ڕۆژی 21 ی مانگی دوازدە ئەنجام بدرێت .

حکومەتی ئیسپانیا ئەو هەڵبژاردنەی دیارکردووە پاش ئەوەی پەرلەمانی کەتەلۆنیای هەڵوەشاندەوە.