سەرۆکی فەڕەنسا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردسـتانی عێراق کۆدەبێتەوە

فڕانسوا ئۆلاند سەرۆکی فەڕەنسا ئەمڕۆ پـێـنجشەممە لە کۆشـکی ئیلیزێ پـێشوازی لە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتان کرد.

پاشان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەنجام دا بە ئامادەبوونی ژێن مارک ئایرۆت وەزیری دەرەوە و فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لە بارەی کۆبوونەوەکەوە ڕانەگەیەندراوە.

Your browser doesn’t support HTML5

سەرۆکی فەڕەنسا پـێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات