بان کی مون ڕەخنە لە وڵاتانی G7 دەگرێت بەهۆی ئامادە نەبوونیان لە کۆنگرەی ئستەنبوڵ

بان کی مون سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانەی وتەکەیدا لە کۆنگرەی مرۆیی جیهانی لە تورکیا رەخنەی لە ڕابەرانی هەرە دەوڵەمەنترین وڵاتانی جیهان گرت بۆ ئامادەنەبوونیان لە گرنگترین کۆبونەوەی لوتکەی مرۆیی کە لە ئستەنبوڵ بەڕیوەدەچێت.

لە کۆتایی کۆبوونەوەی لوتکەیی مرۆیی ئەوەی لە ئەستەنبوڵ بەسترا، بان کی مون گوتی مایەی نائومێدیە کە هەندێک لە ڕابەرانی جیهان ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون ، وەک ئاماژەیەک بۆ گروپی حەوت وڵاتی مەزنی جیهان.

ئەم گروپە لە وڵاتانی کەنەدا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیتالیا و ژاپۆن و بەریتانیا وهەروەها وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێکدێت. تەنها ئەنگیلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو.

بان کی مون ئاماژەی ئەوەشی دا کە ئامادەنەبوونی ئەم ڕابەرانەی جیهانی لەم کۆبوونەوەیەی ئەستەنبوڵ نابێت ببێتە پاساوێک بۆ خەمساردی، ئەمەش بە گوتەی بان کی مون لەبەر ئەوەی ئەو رابەرانە بەرپرسیارێتیەکی گرنگیان لە ئەستۆدایە لە پێناو هەوڵدان بۆ ئاشتی و سەقامگیری .

کۆبوونەوە لوتکەییەکەی ئەستەنبوڵ کە بە مەبەستی زیادکردنی کاردانەوەی مرۆییە لەمەڕ قەیرانەکانی جیهانی 65 سەرۆکی وڵات و حکومەت ئامادەی بوون.