بۆ نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌یه کۆمه‌ڵێک له کورده دانیشتوه‌کانی دانیمارک خه‌ریکی خۆپێشاندانن له به‌رده‌م په‌ڕله‌مانی دانیماک دا بۆ پشتیوانیکردن له ئاواره‌کانی ئه‌ڵتاش – ئه‌لوه‌لید که بۆ ماوه‌ی فه‌ره‌تر له سێ ده‌یه له سنوره‌کانی عێراق/ سوریا/ ئوردون دا که‌وتوون.
بەهمەن ژاوەرۆی وتەبێژی ئاوارەکانی کامپی ئەڵتاش له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ره‌خنه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێت و ڕێگا نه‌دان به‌و په‌نابه‌رانه بۆ چونه وڵاتێکی سیه‌م له ئه‌ستۆێ ئه‌وان ده‌ێبینن. ژاوه‌رۆی ده‌شڵێت" ئێمه له حکومه‌تی هه‌رێم که به سومبوڵی گه‌لی کورد ده‌زانین با بفرمون مافمان بده‌نی وه‌کو هاوڵاتیه‌کی عێراقی بژێن وه یاخود وازمان لێ بێنن بۆ خۆمان ئاینده‌یه‌ک لێره درووست بکه‌ێن".
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 18:52 خوله‌که