نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌ک ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی نیوه تێرمی ئه‌مه‌ریکا و کاندیده‌کان له ململانه‌یه‌کی توندان به تایبه‌تی دیموکراته‌کان و کۆماریـیه‌کان بۆ وه‌ده‌سـتهێنان و کۆنتڕۆڵکردنی زۆرینه له سینات و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌روه‌هاش بۆ پـۆسـتی فه‌رمانداری ویلایه‌ته‌کان.
ویلایه‌تی کالیفۆرنیاش یه‌ک له‌و ویلایه‌تانه‌یه که ململانه‌یه‌کی توند له نێوان کاندیدی دیموکرات و کۆماریـیه‌کان هه‌یه، واته له نێوان سیناتۆری ئێسـتای دیموکرات بارباره باکسه‌ر و کاندیدی کۆماری کارلین فیۆرینا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئازاد مورادیان دانیشـتووی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 16:28 خوله‌كه.