بریار وایه ئه‌مرۆ دووی مانگی شه‌ش شاندێکی نورویژی به سه‌رۆکایه‌تی جێگری په‌ڕله‌مانی نورویژ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن.
هێمن ئه‌شره‌ف ئامێدی له رێکخراوه‌ی ئه‌وروپی سه‌وزی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه ئه‌وه بوه ئێمه وه‌ک رێکخراوه‌ی سه‌وزی کوردستان وه رێکخراوه‌ی چاک- کوردوساێد له وڵاتی نورویژ، ئێمه سه‌ردانی په‌ڕله‌مانی نورویژمان کرد و پێشنیارمان کرد بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی نورویژ کۆمه‌ڵێک یان گروپێک له په‌رله‌مانتاره‌کان درووست بکرێت بۆ پشتیوانی کردن له پاشه رۆژی میلله‌تی کورد و کێشه‌که‌ی به‌و شێوه‌ی له په‌رله‌مانه‌کانی تری ئه‌وروپادا هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:58 خوله‌كه