تەقینەوەیەک لە ئامەد ڕوودەدات و 4 پـۆلیس دەکوژرێن

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس ڕایگەیاند کاربەدەسـتانی ئاسایش و تەندروستی دەڵێن تەقینەوەیەک لە شاری ئامەد ڕوویداوە و لە ئاکامدا بە لانی کەم 4 پـۆلیس کوژراون و 14 کەسیش برینداربوون کە هەشتیان پـۆلیسن و سیانیان برینەکانیان قورسە.

دەڵێن تەقینەوە ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە نزیک شوێنێـکی سەرەکی ڕاگرتنی پاسەکانی شار بووە، لەو دەمەی ماشێنێـکی زرێپـۆشی هێزەکانی ئاسایش بە ناوچەکە تێپەڕیبوو. 6 کەسی سیڤیلیش برینداربوون.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کەس بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.

هاوکات دەڵێن ئەحمەد داوود ئۆغڵو سەرۆک وەزیری تورکیا لە بەرنامەیدا بووە سبەی هەینی بە سەردانێـک بگاتە شارەکە.