باڵیۆزی ئەفغانستان بۆ پاکسـتان دەڵێت بە هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکا لە ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانسـتان ڕێبەری داعش لە ئەفغانسـتان و پاکسـتان کوژراوە.
باڵیۆز عومەر زاخیلوال ئەمڕۆ هەینی بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی گوت " دەتوانم پشـتڕاستی بکەمەوە حافظ سەعید خان ڕێبەری داعشی خوراسان لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی باڵای و چەند چەکدارێـکی لە 26 ی مانگی حەوت لە ناوچەی کۆت لە پارێزگای نانگەرهار کوژراون.
کاربەدەسـتێـک لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا هەواڵەکەی پشـتڕاستکردووە.
حافز سەعید خان پـێشـتر ئەندامێـکی تاڵیبانی پاکسـتان بوو، بەڵام دواتر بەیعەتی بۆ ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕێبەری داعش ڕاگەیاند.