دوای لە دەستدانی دایکی بەهۆی جەنگەوە ، حیکمەتوڵای ئەفغانی تەمەن 10 ساڵان بڕیاریدا پەیوەندی بە بزوتنەوەیەکی ئاشتی بکات ، ئەوەی ئەندامەکانی بە سەدان کیلۆمەتریان بۆ چەندان هەرێمی جیاوازی ئەفغانستان لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە بڕیوە و پەیامیان ئاشتی و کۆتایی هێنانە بە توندوتیژی لە ئەفغانستان. حیکمەتوڵا کە گولـلە هاوەنێک دایکی کوشتوە بە دەنگی ئەمەریکای گوت؛ من بەشداریم لەم رێپێوانەدا بۆ ئاشتی کردووە ، لەبەر ئەوەی نامەوێت منداڵانی دیکە دایکیان بکوژرێن.
حیکمەتوڵا داوا لە لایەنە بەشەڕهاتووەکانی ئەفغانستان دەکات ئاشتی بەرقەرار بکەن بۆ ئەوەی خۆی و منداڵانی دیکە بتوانن بگەڕێنەوە بۆ خوێندنگەکانیان و دەشڵێت من ئاشتیم گەرەکە و دەمەوێت بچمەوە بۆ خوێندنگەکەم. حیکمەتوڵا و باوکی بەشداریـیان لە ڕێپـێوانی ئاشتی هێلماند لە پارێزگای "غەزنی" باشوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە کرد.
باوکی حیکمەتوڵا گەڕایەوە بۆ شارەکەیان غەزنی ، بەڵام حیکمەتوڵا بڕیاری مانەوەی لەگەڵ ئەندامانی بزوتنەوەی ئاشتی دا کە بەرەو باکوری ئەفغانستان بە پێ بەڕێکەوتن.
گروپەکە رۆژی هەینی رابردوو گەیشتنە شاری " مەزار ئەلشەریف" پایتەختی خۆجێی پارێزگای بەڵخ لە باکوری ئەفغانستان دوای ئەوەی بە 32 رۆژی یەک لەدوای یەک نزیکەی 650 کیلۆمەتریان بەپـێی پەتی بڕی.
بزوتنەوەی پەیامی ئاشتی ئەوەی حیکمەتوڵای تەمەن 10 ساڵان بەشداری تێدا کرد لە پارێزگای هیلماند لە باشوری ئەفغانستان دەستی پێکرد بە شێوەی گردبوونەوەی ناڕەزایی دەستی پێکرد، دوای هێرشێکی تیرۆرستی لە نزیک یاریگەیەک لە شاری لەشکرگای پایتەختی خۆجێی ئەنجامدرا و بەلای کەم 14 کەس کوژران و بە دەیانیش برینداربوون.
" مالیک هەمدەرد" ، بەشداربوویەکی رێپێوانەکە بە دەنگی ئەمەریکای گوت کە؛ منداڵترین چالاکوانی ئاشتی، واتا حیکمەتوڵا لە رێگەی نێوان کابولی پایتەخت بەرەو پارێزگای بەڵخ؛ سەگێک بووە هاوڕێی سەفەری و ناوینا " سەرانە" بە واتای چاودێر دێت. مالیک هەمدەرد دەشڵێت لە رۆژی 10 ی مانگی هەشتی رابردوودا ئەو سەگە دوامان کەوت کاتێک لە کابولی پایتەختەوە بەرەو بەڵخ بەڕێکەوتین. سەرەتا وامانزانی کە سەگەکە چیتر دوامان ناکەوێت بەڵام وازی نەهێنا و بەدوامانەوە بوو.
Your browser doesn’t support HTML5
منداڵێکی ئەفغانی لەگەڵ سەگەکەی بەشداری لە ڕێپـێوانێک بۆ ئاشتی دەکەن
گروپی بزوتنەوەی ڕێپێوانی ئاشتی داوای ئاگر بەستێکی دەستبەجێ لە ئەفغانستاندا دەکات و دەستکردن بە وتوێژی ئاشتی لە نێوان حوکمەتی ئەفغانی و گروپی تالیبان. بە چەند رۆژێک بەر لە کەوتنە ڕێی گروپەکە بەرەو پارێزگای بەڵخ، بزوتنەوەی ئاشتی لە کابول لە بەردەم باڵیۆزخانەی پاکستان گردبوونەوە و داواینکرد کە پاکستان وازبهێنێت لە پشتیوانیکردنی نهێنی گروپی تالیبانی ئەفغانی.
بەڵام پاکستان نکوڵی دەکات لەوەی پشتیوانی لە تالیبان بکات و دەشڵێت گروپی تالیبان کۆنترۆڵی ناوچەیەکی بەرین لە نێو خاکی ئەفغانستاندا دەکەن.
ئەم بزوتنەوەیە پرۆژەیەکی ئەمەریکایی نییە
گروپی تالیبان لە سەرەتای مانگی چواری ئەمساڵدا هۆشداریدایە ئەندامانی بزوتنەوەی ئاشتی کە نزیک ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان نەکەونەوە و فرمانیان دایە بزوتنەوەکە لەبری ئەوە ناڕەزاییەکانیان لە نزیک بنکەی لەشکری ئەفغانی و ناتۆوە ئەنجام بدەن.
گروپی تالیبان بەردەوامە لە رەتکردنەوەی وتوێژی ئاشتی لەگەڵ حوکمەتی ئەفغانی و دەڵێت تەنها وتوێژ لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکەن.
زەبیحوڵا موجاهید گوتەبێژی تالیبان لە ڕاگەیاندنێکدا ڕەخنەی لەم بزوتنەوەیەی ئاشتی گرت و گوتی دەبێت ئەوان باسی داگیرکردنی ئەفغانستان بکەن. گوتیشی ئەوان باسی داگیرکەر یان کشانەوەی بیانیـیەکان ناکەن، وە ئامانجیان ئەوەیە چەکەکانمان دابنێین و ئەم ڕژێمە قبوڵبکەین کە داگیرکەران سەپاندوویانە.
بەڵام ئەندامانی بزوتنەوەکە ئەم ئیدیعاینەی تالیبان ڕەتدەکەنەوە. زمارای زالاند ئەندامی بزوتنەوەکە بە دەنگی ئەمەریکای گوت ئامادەن دادگایی بکرێن ئەگەر تالیبان بتوانێت بیسەلمێنێت بزوتنەوەکەمان پـرۆژەیەکی ئەمەریکایـیە.
هێشتا ڕوون نیـیە ئایا تالیبان لە کۆتایـیدا بە وتووێژی ئاشتی قایل دەبێت یان نا، بەڵام حیکمەتوڵا و هاوڕێکانی بەردەوامن لە فشارەکانیان لە پـێناو بەدیهێنانی ئاشتی.