فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى 70 ى پێشمه‌رگه، ده‌ڵێت سێ تیمى سه‌ربه ئەمەریکاییەکان و به‌ریتانى و ئه‌ڵمانیه‌کان له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن و کار بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه ده‌که‌ن.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى 70 ى پێشمه‌رگه، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى ڕاگه‌یاند "هه‌رێمى کوردستان پێویسته سوپایه‌کى یه‌کگرتووى هه‌بێت، بۆیه هه‌وڵى جدى بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه له‌ئارادایه."
وتیشى "نه‌بوونى بودجه و شه‌ڕى داعش له‌مپه‌ر بوون له‌به‌رده‌م یه‌کخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له‌رابردوودا، به‌ڵام حکومه‌تى تازه‌ى هه‌رێم هه‌وڵى جدى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌دات."
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، ئاشکراشیکرد سێ تیمى سه‌ر به ئەمەریکایی و به‌ریتانى و ئه‌ڵمانیه‌کان له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن، به‌رنامه‌یه‌کى تۆکمه‌یان بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به قۆناغ دارشتووه.
ده‌رباره‌ى ئامانجى هاوپه‌یمانان له هه‌وڵدان بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ده‌ڵێت"مادام هه‌رێم حکومه‌ت و په‌رله‌مانى هه‌یه، ئه‌وان پێیانوایه ده‌بێت خاوه‌ن سوپایه‌کى یه‌کگرتووش بین بۆیه له‌و ڕووه‌وه هاوکارمان ده‌بن."
به‌شێک له راگه‌یاندنه‌کان باس له هه‌بوونى مه‌ترسى ده‌که‌ن لاى یه‌کێتى به‌وه‌ى له‌ئه‌نجامى یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌وه، پارتى ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوى هێزه‌کاندا بگرێت، به‌ڵام جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌و زانیاریانه‌ى ره‌تکرده‌وه و وتى"به‌ئێستاو سه‌رده‌مى جه‌نابى مام جه‌لالیشه‌وه، یه‌کێتى هه‌رگیز کۆسپ نه‌بووه له‌به‌رده‌م یه‌کخستنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دا و ترسى له‌وه شێوه‌یه نه‌بووه."
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد،پێشتر 14 لیواى پێشمه‌رگه یه‌کخراوه‌ته‌وه و یه‌کێتى هاوکاربووه، وتى"مادام بڕوامان به حکومه‌ت و سه‌روه‌رى یاسا هه‌یه، ده‌بێت بڕوامان به‌هه‌بوونى سوپایه‌کى یه‌کگرتووش هه‌بێت."
سه‌باره‌ت به په‌رت و بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و 14 لیوایه‌ى پێشمه‌رگه له‌مانگى ئۆکتۆبه‌رى ساڵى 2017 کاتێک که‌عێراق هێرشى کرده سه‌ر که‌رکوک و یه‌کێتى و پارتى نێوانیان تێکچوو، فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه وتى"ئه‌وه زروفێکى تایبه‌ت بوو، راسته هه‌ندێک له‌لیواکان په‌رت و به‌ش به‌ش بوون، به‌ڵام ته‌شکیلاتیان تێکنه‌چوو، دواتر یه‌کیانگرته‌وه."
یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى سه‌ربه یه‌کێتى و پارتى له‌چوارچێوه‌ى هێزێکى نیشتیمانى دا، له‌ئێستادا زۆرترین قسه‌ى له‌باره‌وه ده‌کرێت، به‌ڵام تا ئێستا ڕوون نیه که ئایا ئه‌و دوو حیزبه ده‌ستبه‌ردارى هێزه‌کانیان ده‌بن یاخود نه.
Your browser doesn’t support HTML5
دڵشاد ئەنوەر