دواى تێپه‌ڕبوونى ساڵێک و شه‌ش مانگ به‌سه‌ر په‌ککه‌وتنى دانیشتنه‌کانیدا، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى بۆ تاوتوێکردنى بودجه‌ى پارێزگاکه ئه‌نجامدا.
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک له 41 کورسى پێکدێت، له‌و ژماره‌یه 21 ئه‌ندام ئاماده‌ى دانیشتنه‌که‌ى ئه‌مڕۆ بوون و رێژه‌ى یاسایى ته‌واوکرا، کوتله‌ى عه‌ره‌بى 5 ئه‌ندام و کوتله‌ى تورکمانى 4 ئه‌ندام، ئه‌وانیتر له لیستى برایه‌تى کوردى بوون، که به‌شدارى دانیشتنهکههى ئه‌مڕۆیان کرد.
جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى راگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى پارێزگا پرۆژه‌ى بودجه‌ى پارێزگاکه‌ى ڕه‌تکرده‌وه، چونکه پرۆژه‌که جیا له‌وه‌ى گوماناوى بوو، هه‌روه‌ها که‌م و کوڕى زۆریشى تێدابوو."
وتیشى"لیژنه‌ى یاسایى و لیژنه‌ى پرۆژه‌کانى ئه‌نجومه‌نى راسپێردران بۆ گفتووگۆکردن له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگاکانى حکومهتد له‌سه‌ر پرۆژه‌ى بودجه."
به‌پێى وته‌ى جوان حه‌سه‌ن، لیژنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا کارا کراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌مه‌ودوا ئیشه‌کانى خۆیان بکه‌ن.
له‌سه‌ره‌تاى کۆبونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆدا، جه‌مال مه‌ولود سه‌رۆکى کاتى ئه‌نجومه‌ن ئاماده نه‌بوو، بۆیه کۆبونه‌وه‌که له شکست هێنان و تهواونهبوونى نیسابى یاسایى نزیک بوویه‌وه، دواتر ناوبراو خۆى گه‌یانده نێو بیناى ئه‌نجومه‌ن و به‌شدارى دانیشتنه‌که‌ى کرد.
له‌باره‌ى دره‌نگ ڕۆیشتنى بۆ دانیشتنه‌که‌ى ئه‌نجومه‌ن، جه‌مال مه‌ولود به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى وت"نه‌خۆش بووم، بۆیه دواکه‌وتم."
سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى کوتله‌ى عه‌ره‌بى جگه له‌یه‌ک ئه‌ندامیان به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى پارێزگایان کرد،به‌ڵام کوتله‌ى پارتى و چه‌ند ئه‌ندامێکى تر له‌لیستى برایه‌تى کوردى به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که‌یان نه‌کرد، هه‌روه‌ها کوتله‌ى تورکمانیش له‌کۆى 9 ئه‌ندام، ته‌نها 4 ئه‌ندامیان به‌شداربوون که ئه‌ندامه شیعه‌کان بوون.
Your browser doesn’t support HTML5
دڵشاد ئەنوەر