دواى ڕاگرتنى هەناردەکردنى نەوتى کەرکوک بۆ ئێران، وەزارەتى نەوتى عێراق ئامادەکارى دەکات بۆ هەناردنە دەرەوەى نەوتى ئەو پارێزگایە بۆ تورکیا لەڕێگەى بۆریە نەوتیەکانى هەرێمەوە.
ئەحمەد عەسکەرى سەرۆکى لیژنەى وزە لەئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند"حکومەتى عێراق ناردنى نەوتى کەرکوکى بۆ ئێران ڕاگرتووە، ئێستا دەیەوێ نەوت بۆ تورکیا بنێرێت."
وتیشى"تەنها دەرەچە بۆ ناردنى نەوتى کەرکوک بۆریە نەوتیەکانى هەرێمە، هەندێک زانیارى هەیە هەرێم و بەغدا دوو هەفتە لەمەوبەر لەسەر ئەو پرسە رێککەوتوون."
بەپێى زانیاریەکانى دەنگى ئەمەریکا، پێشتر لەرێگەى تانکەرەوە رۆژانە تا 30 هەزار بەرمیل نەوت نێردراوە بۆ ئێران، بەڵام ماوەى نزیکەى مانگێکە ناردنى نەوت بۆ ئەو وڵاتە راگیراوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى نەوتى عێراق کەداوایکرد ناوى بڵاونەکرێتەوە، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ئامادەکارى هونەرى بۆ ناردنى نەوتى کەرکوک بۆ تورکیا تەواو بووە."
وتیشى"گەر وەزارەتى نەوت بریار بدات، لە زووترین کاتدا دەتوانرێت دەست بەناردنى نەوتى کەرکوک بۆ تورکیا بکرێت، بەڵام هێشتا بریارى نەداوە."
نەوتى کەرکوک تاپێش 16 ى ئۆکتۆبەر ى ساڵى رابردوو لەلایەن هەرێمەوە هەناردەى تورکیا دەکرا، بەڵام دواى ئەو بەروارەو کاتێک هێزە عێراقیەکان بەسەر پارێزگاکەدا باڵادەست بوون، نەوتەکەیان بۆ ئێران دەنارد.
Your browser doesn’t support HTML5
دڵشاد