ڕۆژی چوارشەمە، هێزەکانى پێشمەرگە لە سنورى قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین، ئۆپەراسیۆنێکیان دژى چەکدارانى داعش ئەنجامدا و هێزەکانى عێراقیش هێزیان ڕەوانەى ڕۆژئاواى کەرکوک کردووە، ئەوەش لەکاتێکدایە جم و جۆڵى داعش لەناوچەکە تەواو زیادیکردووە.
عەلى حسێنى وتەبێژى حەشدى شەعبى، هۆکارى دەرکەوتنەوەى داعشى بۆ نەرمى پێشمەرگەو هێزە عێراقیەکان گێرایەوە لەبەرانبەریان، وتى"داعش دەبێت هەمیشە بەدوایانەوە بیت، نابێت دەست پارێزیان لێبکرێ."
جم و جۆڵى داعش، پارێزگاکانى دیالە و کەرکوک و سەڵاحەدین ى گرتۆتەوە، بەتایبەت لەماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوودا چەندین تەقینەوەیان لە سنورى جەلەولا و خانەقین ى دیالە ئەنجامداوە و تەقینەوەکان ژمارەیەک کوژراوو برینداریان لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەمەش، هێزێکى تایبەتى پێشمەرگە و تیمێکى فەرەنسى لەسنورى ناحیەى نەوجولى کوردنیشینى سەربەقەزاى خورماتو، ئۆپەراسیۆنێکى هاوبەشیان ئەنجامداو لەو ئۆپەراسیۆنەدا، 3 پێشمەرگە برینداربوون، بەڵام زیانى چەکدارانى داعش نازانرێ.
ئەحمەد خورشید ئەندامى ئەنجومەنى قەزاى حەویجەى ڕۆژئاواى کەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند"چەکدارانى داعش لە حەمرین و ناوچەى غەرەى نزیک خورماتو کۆبونەتەوە، لەگوندەکانیش خەندەقیان لێداوە و تێیدا دەمێننەوە."
پێشتر دەنگى ئەمەریکا، ڕاپۆرتێکى لەبارەى ئەگەرى دەرکەوتنەوەى داعش و گەڕانەوەى چەکدارانى داعش لەسوریاوە بۆ عێراق بەهۆى کراوەیى سنورەکانەوە، بڵاوکردەوە.
Your browser doesn’t support HTML5
دڵشاد ئەنوەر