ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى ناحیه‌ى مه‌نده‌لى پارێزگاى دیاله، ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر پێدانه‌وه‌ى پۆستى به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌كه به‌كورد ، به‌ڵام دۆخى سیاسى ڕێگره.
تا مانگى ئه‌یلول ى ساڵى ڕابردوو، به‌رێوه‌به‌رى ناحیه و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى مه‌نده‌لى كورد بوون، به‌ڵام كاتێك به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ بریارى ریفراندۆمیان لهناحیهكهدا، هێزه شیعیه‌كان رۆیشتنه سه‌ریان و بریاره‌كه‌یان پێههڵوهشاندنهوه، دواتریش كورده‌كه‌یان لهبهرێوهبهرى ناحیه لابرد.
ئازاد حه‌مید شه‌فى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى ناحیه‌ى مه‌نده‌لى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"بریاردراوه پۆستى به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى مه‌نده‌لى به‌كورد بدرێته‌وه، به‌ڵام له پارێزگاى دیاله‌وه ئاگاداركراوینه‌ته‌وه جارێك په‌له نه‌كه‌ین."
وتیشى"پارێزگارى دیاله ترسیان له دروستبوونى گرژى و ناره‌زایه‌تى هه‌یه، بۆیه پێدانه‌وه‌ى پۆسته‌كه‌ى به‌كورد دواخستووه."
پێشتر حاكم شاهۆى كادیرى یه‌كێتى به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى مه‌نده‌لى و ئازاد شه‌فى كادیرى پارتى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى بوون، به‌ڵام دواتر حاكم شاهۆ له‌پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه و ئازاد حه‌مید شهفیش له‌سه‌ر لیستى سائیرون بهپهرلهمانتارى عێراق هه‌ڵبژێردراوه.
ئازاد حه‌مید شه‌فى كه‌هاوكات به‌رپرسى ناوچه‌ى مه‌نده‌لى پارتیشه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد هێشتا باره‌گاى حیزبه كوردیه‌كان لهمهندهلى نه‌كراونه‌ته‌وه، وتى"باره‌گانمان هێزه‌كانى حه‌شدى تێدایه، چاوه‌رێین له‌به‌غداوه فه‌رمانیان بۆ بێت و بۆمان چۆڵ بكه‌ن."
له‌كۆى 13 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى مه‌نده‌لى، 9 ئه‌ندامیان له‌سه‌ر لیسته كوردیه‌كان و دواى رووخانى به‌عس له ساڵى 2003 هه‌ڵبژێردران، هه‌ربۆیه به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ بریارى ریفراندۆمیان له ناحیه‌كه په‌سه‌ند كرد.
ئازاد حه‌مید شه‌فى، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد دوو ئه‌ندامى شاره‌وانى كه له‌نه‌ته‌وه‌ى تربوون ، له لیستى كوردى كشاونه‌ته‌وه، چونكه هه‌ره‌شه‌یان له‌سه‌ربوو، وتى"بۆیه ژماره‌مان له 9 ئه‌ندامه‌وه بووه‌ته 7 ئه‌ندام."
ناحیه‌ى مه‌نده‌لى پارێزگاى دیاله، یه‌كێكه له‌ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و كۆتایى ساڵى رابردوو كاتێك بریارى ریفراندۆمى تێدا درا، هێزه شیعیه‌كان به‌رپرسه كورده‌كانیان دوورخسته‌وه‌و رێگه‌شیان نه‌دا پرۆسهكهى تێدا ئه‌نجام بدرێت.
دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان دڵشاد ئەنوەر
Your browser doesn’t support HTML5
مەندەلی