سه‌رله به‌یانى ڕۆژی یەکشەممە به‌هۆى ڕوودانى سێ ته‌قینه‌وه له‌نێو شارى كه‌ركوک، كه‌سێک كوژراو 21 كه‌سى تریش برینداربوون، كه به‌شێک له‌برینداره‌كان كارمه‌ندى ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بوون.
عه‌قید ئه‌فراسیاو كامیل وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى كه‌ركوک، له لێدوانێكدا بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ته‌قینه‌وه‌ى یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلێكى خۆكوژى بووه و هه‌وڵى داوه ئه‌و كۆگایانه بكاته ئامانج كه سندوقه‌كانى ده‌نگدانى تێدایه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ته‌قه‌ى لێكراوه و ته‌قێنراوه‌ته‌وه، وتى"له‌ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه، كه‌سێک گیانى له‌ده‌ستداو 21 كه‌سى تریش برینداربوون."
وتیشى"دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ى تر بۆمبى چێنراو بوون و هیچ زیانێكى گیانیان به‌دواوه نه‌بووه."
هه‌ردواى ته‌قینه‌وه‌كه، لیوا مه‌عن سه‌عدى فه‌رمانده‌ى دژه‌تیرۆر كهدۆسیهى ئه‌منى كه‌ركوكیان لایه، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، تیرۆرستێك بهئۆتۆمبێلێكى بۆمب رێژكراوه‌وه هه‌وڵى ته‌قاندنه‌وه‌ى كۆگاى سندوقه‌كانى ده‌نگدانى داوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
وتهبێژهكهى پۆلیسى كه‌ركوک ، نه‌یشارده‌وه كه داعش له‌سنورى كه‌ركوک و ده‌وروبه‌رى جم و جۆڵیان هه‌یه، هه‌وڵى نانه‌وه‌ى پشێوى و نائارامى له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ده‌ن.
به‌پێى زانیاریه هه‌واڵگیریه‌كان، ژماره‌ى چه‌كدارانى داعش له‌سنورى حه‌ویجه تادێت ڕوو له‌زیاد بوون ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شه‌وان بهمهفرهزهى گه‌وره به‌ناوچه‌كه‌دا ده‌سورێنه‌وه و به‌شێك له‌به‌رپرسان ترسیان هه‌یه، هاوشێوه‌ى ساڵى 2014 ئه‌و رێكخراوه ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر به‌شێك له‌ناوچه‌كه‌دا.
وتهبێژهكهى پۆلیسى پارێزگاى كه‌ركوك، جه‌ختیكرده‌وه پێناچێت داعش ئه‌و هێزه‌ى هه‌بێت كه بتوانێت 100% پشێوى له‌كه‌ركوكدا دروست بكات.
ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆى كه‌ركوك، له‌كاتێكدایه چه‌كدارانى داعش لهدهوروبهرى كه‌ركوك جم و جۆڵێكى فراوانیان هه‌یه، چه‌ند شه‌وێك له‌مه‌وبه‌ریش هێزه ئه‌منیه‌كانى كه‌ركوک خرابونه حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه.
Your browser doesn’t support HTML5
دڵشاد ئەنوەر