حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بڕیارى داوه به كردنه‌وه‌ى ڕێگه‌ى نێوان كه‌ركوک_هه‌ولێر، به‌ڵام به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى پرد و خراپ بوونى ڕێگه‌كه، پێده‌چێت كردنه‌وه‌ى ڕێگه‌ى نێوان ئه‌و دووپارێزگایه دوابخرێت.
ڕێگه‌ى نێوان كه‌ركوک_هه‌ولێر، به‌هۆى ڕووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ڕابردو و شه‌ڕى نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقیه‌كانه‌وه تێكچووه، چه‌ند پردێک ته‌قێنراوه‌ته‌وه و ڕێگه‌كه‌ش پێویستى به نۆژه‌نكردنه‌وه هەیە.
ئازاد جه‌بارى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوک، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"عه‌بادى فه‌رمانى كردووه به كردنه‌وه‌ى ڕێگه‌ى پردێ ى نێوان كه‌ركوک و هه‌ولێر، به‌ڵام پرد و ڕێگاكان پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه، بۆیه تائێستا نه‌كراوه‌ته‌وه."
وتیشى"خه‌ڵک خۆى داوایكردووه ڕێگه‌كه بكرێته‌وه، ئه‌وان خۆیان پرده ته‌قێنراوه‌كه نۆژه‌ن ده‌كه‌نه‌وه كه 700 ملیۆن دینارى پێویسته."
ماوه‌ى نزیكه‌ى 9 مانگه ڕێگه‌ى نێوان كه‌ركوک_هه‌ولێر داخراوه، دانیشتوانى ئه‌و دوو پارێزگایه بۆ هاتوچۆكردن پێویستیان به بڕینى رڕگهیهكى دوور و درێژ هه‌یه، له‌كاتێكدا كردنه‌وه‌ى ئه‌و ڕێگه‌یه نێوان ئه‌و دوو شاره بۆ نزیكه‌ى 40 خوله‌ک نزیک ده‌كاته‌وه.
پێده‌چێت ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ى ڕێگاكه و چاككردنه‌وه‌ى ڕێگاكه، پێویستى به‌یه‌ک مانگ هه‌بێت، به‌و پێیه‌ى به‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و ڕێگایه ڕۆژانه به‌هه‌زاران ئۆتۆمبێل هاتوچۆى پێدا ده‌كه‌ن.
عه‌بدولموته‌لیب نه‌جمه‌دین به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى پردێ، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"له‌نوسراوه‌كه‌ى عه‌بادیدا كه تایبه‌ته به‌كردنه‌وه‌ى ڕێگه‌ى نێوان كه‌ركوک و هه‌ولێر، ئاماژه‌دراوه به‌وه‌ى كه ڕێگاكه به‌پێى ڕێنماییه‌كان و به‌له‌به‌رچاو گرتنى دۆخى ئه‌منى بكرێته‌وه."
به‌پێى وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى پردێ، پۆلیسى فیدراڵى سه‌رقاڵى دانانى به‌رنامه‌ى ئه‌منین بۆ كردنه‌وه‌ى ڕێگاكه، هه‌روه‌ها ڕێگاوبانى كه‌ركوكیش كه‌شفیان بۆ چاككردنه‌وه‌ى ڕێگاكه كردووه، به‌ڵام تائێستا هه‌نگاویان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى نه‌ناوه.
دواى فه‌رمانه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بۆ كردنه‌وه‌ى ڕێگه‌ى نێوان كه‌ركوک و هه‌ولێر، ڕۆژى شەممە مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پێشوى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ى له‌شارۆچكه‌ى پردێ كرد.
Your browser doesn’t support HTML5
دڵشاد